چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی "كه‌مپی داعش" له‌ باشووری موسڵ؟


وێستگه‌نیوز-

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كه‌مپی خێزانه‌كانی داعش له‌ باشووری شاری‌ موسڵ ئاشكرا كرد، رایگه‌یاند كه‌

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 24ی 2024، سامر مه‌شكور به‌رپرسی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ناوچه‌ی باكور، ورده‌كاری كه‌مپی خێزانه‌كانی داعشی له‌ باشوری موسڵ ئاشكرا كرد.

كه‌مپه‌كه‌ وه‌ك "وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌‌" وایه‌، له‌ نێوان كه‌مپی هۆل و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ دواجار خێزانه‌كانی داعش تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌و كه‌مپه‌دا، قۆناغی سه‌رله‌نوێ راهێنان و ئاماده‌كردن تێده‌په‌ڕێنن.

مه‌شكور له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیوم ده‌ڵێت: "ئه‌م كه‌مپه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشووری شاری موسڵ، ئه‌و خێزانانه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌ دێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ خێزا‌نه‌كانی دیكه‌ی داعش به‌ ژن و منداڵه‌كانیانه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌م شوێنه‌ به‌ مانای ته‌واو كه‌مپ نییه‌، به‌ڵكو سه‌نته‌رێكی له‌خۆگرتن و راهێنانه‌، تێیدا خێزانه‌كان سه‌رله‌نوێ ئاماده‌ده‌كرێنه‌وه‌ و پاشان ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان یان بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان ئاماده‌كراوه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكانی خۆیان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی عه‌شایری یان كۆمه‌ڵایه‌تی روونه‌دات".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌"خێزانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و بیروڕا تووندڕه‌وه‌كانی داعش له‌ هزریان ده‌سڕێنه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی وه‌جبات ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان".

تا ئێستا عێراق زیاد له‌ 10 هه‌زار كه‌سی له‌ كه‌مپی هۆڵ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و زیاد له‌ 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی عێراقی له‌ ناو كه‌مپه‌كه‌دا ماو‌نه‌ته‌وه‌ و كۆی عێراقییه‌كان له‌ كه‌مپه‌كه‌ ده‌گاته‌ 30 هه‌زار كه‌س و نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ پێكده‌هێنن كه‌ له‌ سوریایه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی كه‌مپه‌كه‌ی له‌سه‌رشانه‌.

له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كه‌مپی هۆل كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان هاوسه‌ر و منداڵی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن، یا له‌ ناوچه‌كانی خۆیان نیشته‌جێ ده‌كرێنه‌وه‌ یاخود ده‌یانخه‌نه‌ كه‌مپی تایبه‌ته‌وه‌.


PM:11:19:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت