په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی هێنا


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ یاسای لێبوردنی گشی دواخست و كۆتایی به‌ دانیشتنی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ هێنا.

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ژماره‌ 3ی وه‌رزی دووه‌می ساڵی سێیه‌می یاسادانانی له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بونی 194 په‌رله‌مانتار سازكرد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئه‌نجامدا.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا به‌ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی میلاكات ژماره‌ 25ی ساڵی 1960 و هاوكات ده‌نگیشی به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی په‌رله‌مانی.

به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی و ناره‌زایی كوتله‌كان له‌سه‌ری، په‌رله‌مانی خوێندنه‌وه‌ی بۆ یاساكه‌ نه‌كرد و هه‌ڵیگرت بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتوو.


PM:05:30:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت