دوو فەرمانبەری كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ستگیركران كه‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ كارگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم تێكه‌ڵ كردوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوو فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ستگیركران كه‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ كارگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم تێكه‌ڵ كردوه‌.

میدیاكانی عێراق له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی زیاد له‌ رێژه‌ی دیاریكراو نه‌وتیان به‌ كارگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم داوه‌.

سه‌رچاوه‌كان وتویانه‌ كه‌ ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی و له‌لایه‌ن هێزێكی به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ ده‌ستگیركراون و رۆژانه‌ له‌و بره‌ زیاتر نه‌وتیان بۆ كارگه‌كانی هه‌رێم ناردووه‌ كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌.


PM:03:48:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت