عێراق چاوه‌روانه له مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌وه هێزه بیانییه‌كان بكشێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
چوار سه‌رچاوه‌ی عێراقی رایانگه‌یاندوه كه حكومه‌تی به‌غدا خوازیاره له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌ست به كشانه‌وه بكه‌ن و خاكی عێراق جێبهێڵن.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی حوره، ئه‌و چوار سه‌رچاوه عێراقییه وتویانه به‌غدا چاوه‌روانه دوای ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، پرۆسه‌كه تا مانگی ئه‌یلولی 2025 كۆتایی پێ بێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌ندێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ مه‌به‌ستی راوێژكاری.
سه‌رچاوه‌كان وتویانه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رپرسانی عێراق ده‌چنه واشنتن و له لوتكه‌یه‌كی ئه‌منیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی یان خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ ئه‌و كشانه‌وه‌یه له‌ئارادا نییه و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، ته‌نها خواست و چاوه‌روانی و ئه‌گه‌ره.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ماسیۆ میله‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئه‌مریكی كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێ ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق بگوزانه‌وه له‌كاتێكدا هێشتا هه‌ره‌شه‌ی داعش هه‌ر ماوه.
له ساڵی 2003 سوپای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هاته ناو عێراق و رژێمی سه‌دامی له‌ناوبرد، ساڵی 2011 ئه‌و سوپایه كشایه و دواتر به‌هۆی هێرشه‌كانی داعتشهوه له ساڵی 2014، دووباره هاته‌وه عێراق.
PM:05:02:23/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت