سودانی بانگهێشتی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی پزیشكیان ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

به‌رپرسێكی ئێران سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بانگهێشت كرد بۆ ئاماده‌بون له‌ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌میانی وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی دووه‌می تایبه‌ت به‌ بنبركردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ له‌ به‌غدا پێشكه‌شیكرد، داوای له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد به‌شداری له‌ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران بكات.

بانگهێشته‌كه‌ی سودانی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ موجته‌بی یوسفی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاندبوو 5 سه‌رۆك كۆمار و 10 سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی مه‌راسیمه‌كه‌ كراون.


PM:03:50:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت