حكومه‌تی عێراق داوا ده‌كات له‌ نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا په‌كه‌كه‌ وه‌ك حزبێكی قه‌ده‌غه‌كراو ناوبهێنرێت


وێستگه‌ نیوزـ

نوسراوێك كه‌ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له‌ ئەمینداریێتیی‌ گشتیی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق ده‌رچوه‌، داوا لە فەرمانگەکان دەکات لە نوسراوەکانیاندا پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان (پەکەکە) وەک رێکخراوی قەدەغەکراو ناوبهێنن.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش نوسراوێكی دیكه‌ له‌ 14ی تەمموزی‌ 2024 به‌ واژووی فەلاح عەبودی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ فەرمانگەی‌ کاروباری‌ کارگێڕی‌ لە ئەمینداریێتیی‌ گشتیی‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچووه‌ و تیایدا ناوه‌رۆكی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانی سه‌ربه‌ په‌رله‌مان و نوسینگه‌ی راوێژكاره‌ن كردوه‌ و له‌سه‌ر نوسراوه‌ "گرنگیی پێ بدرێت".

ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "سەر بنەمای‌ نوسراوێکی‌ فەرمانگەی‌ کاروباری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران و لیژنەکان لە ئەمینداریێتی‌ گشتیی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، کە لە 28ی ئایاری‌ 2024 دەرچووە، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی‌ گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە کاتێک لە نوسراوەکاند ناوی پەکەکە دەهێنرێت بنوسن "پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستانی‌ قەدەغەکراو." 
 


PM:03:28:23/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت