له دیاله شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش هه‌ڵگیرسا و كوژراو و بریندار هه‌یه
وێستگه نیوزـ
نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌عقوبه ناوه‌ندی پارێزگای دیاله كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ وه‌رگرتنی ته‌رم و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بریندارانه‌ی له شه‌ڕی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی عه‌یت سه‌ربه ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد پێكراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاڵۆزیی جوگرافیای ناوچه‌كه و چریی دارستانه‌وه، نه‌توانراوه به باشی چه‌كداره‌كانی داعش ببینرێن و به‌هۆی شه‌رو پێكدادانه‌كانیشه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون و برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌ره‌كه له‌میانی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا بووه كه له دوێنێ هه‌ینیه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كدارێكی داعشیان به‌نازناوی "ئه‌بو حارس" به‌رپرسی ناوچه‌ی خان به‌نی سه‌عد له‌ناو رێكخراوی داعش كوشتوه.
PM:07:16:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت