ئەنجوومەنى راژە دامەزراندنى دوو ههزار و 350 کەسى راگەیاند
وێستگهنیوزـ
ئەنجوومەنى راژەى فیدراڵى، دامەزراندنى زیاتر لە دوو هەزار و 300 پلەى وەزیفى بەگوێرەى پێداویستى وەزارەتەکان و بە تیروپشکى ئەلیکترۆنى راگەیاند.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى ئەنجوومەنهكه، سەرجەمى ئەوانەى دامەزراون بەگوێرەى پێویستى وەزارەتەکان ژمارەیان دوو هەزار و 352 کەس بووە و بەم شێوەیە دابەشبوون:
244 هەڵگرى بروانامەى دبلۆم و بەکالۆریۆس، دوو هەزار و 108 کەسى دیکەشیان لە پسپۆڕییە جیاجیاکان، بە بڕوانامەى ماستەر دامەزراون.
ئەنجوومەنى راژەى فیدراڵى، ئەمساڵ بەگوێرەى یاساى بودجەى فیدڕاڵى، زیاتر لە 30 هەزار پلەى وەزیفى بۆ دەرچووانى خاوەن بڕوانامە باڵاکان راگەیاند، بهڵام لەهەرێمى کوردستان لە دواى ساڵى 2013وە بەهۆى نەبوونى یاساى بودجەوە حکومەت ساڵانە پێداویستى پلەوەزیفییەکانى رانەگەیاندووە.
AM:10:05:12/07/2024
ئهم بابهته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت