فوئاد حسێن: رێککەوتنى ئەمنى لەگەڵ تورکیا بەدوورنازانین
فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق
وێستگهنیوزـ
فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، بەدوورى نازانێت بۆ چارەسەرکردنى شەڕى نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان و تورکیا لەسەر سنوورەکان، هەمان سیناریۆى رێککەوتنى نێوان عێراق و ئێران بۆ پاراستنى سنوورەکان لەگەڵ تورکیا دووبارە بکرێتەوە.
فوئاد حسێن، لە میانى سەردانەکەى بۆ واشنتن بە مەبەستى بەشداریکردن لە لوتکەى ناتۆ، لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەغدا باوەڕى بە چارەسەرى کێشەکان بە توندوتیژى نییە، لەگەڵ لایەنى ئێرانى ژمارەیەک رێککەوتنیان سەبارەت بە هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە هەرێمى کوردستان واژۆکردووە، دەکرێت هەمان سیناریۆ لەگەڵ تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان دووبارە بکرێتەوە.
فوئاد حسێن رەتیکردەوە، عێراق گڵۆپى سەوزى بۆ لەشکرکێشى سوپاى تورکیا لە ناو خاکى هەرێمى هەرێمى کوردستان هەڵکردبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە بابەتى بوونى سەربازى تورکیا دەبێتە تەوەرى گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە، جەختیشیکردەوە، گفتوگۆکانى بەغدا و ئەنقەرە لەبارەى دۆسییەى ئەمنى تا ئێستا نەگەیشتووەتە رێککەوتن.
وەزیرى دەرەوەى عێراق، سەبارەت بە هاتنى سەرکردەکانى حەماس لە قەتەرەوە بۆ بەغدا رایگەیاند، هیچ بڕیارێکى فەرمى لەو بارەیەوە نییە.
باسی لهوهشكرد، عێراق پێویستى بە زیادبوونى ژمارەى هێزەکانى ناتۆ نەماوە و 22ـی ئەم مانگەش شاندێکى سەربازى عێراق سەردانى واشنتن دەکات بۆ تاوتوێکردنى بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق.
AM:09:39:12/07/2024
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت