سەرۆك كۆماری عێراق: چیتر مانەوەی كامپەكان گونجاو نییە
وێستگه نیوزـ
لهمیانی پێشوازیكردنی له وەزیری كۆچ و كۆچبەران، سهرۆك كۆماری عێراق تاوتوێ بارودۆخی ئاوارەكان و داخستنی كامپەكانیان كر و ڕایگەیاند، چیتر مانەوەی كامپەكان بەهیچ شێوەیەك گونجاو نییە، وتیشی، پێویستە هەوڵەكانی هەرێم و بەغدا بۆ ئەم پرسە یەكبخرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەتیف ڕەشید و ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو دهڵێت: لهو كۆبونهوهیهدا كه ئهمرۆ سێشهممه سازكراوه، جەخت لەسەر پێویستی دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو و گەرەنتی گەڕانەوەی سەلامەت بۆ ئاوارەكان كرایەوە، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، چیتر مانەوەی ئاوارەكان لە كامپەكان بەهیچ شێوەیەك گونجاو نییە.
بهپێی راگهیهندراوهكه، سهرۆك كۆماری عێراق وتویەتی، پێویستە هەوڵەكانی هەرێم و بەغدا بۆ ئەم پرسە و داخستنی كامپەكان یەكبخرێت، لە هەمانکاتیشدا پێویستە ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەركەكانی خۆی بە شێوەیەكی ئەرێنی جێبەجێ بكات بۆ داخستنی كامپەكان.
ههر لە کۆبونەوەکەدا وەزیری كۆچبەران ڕایگەیاندوه: هەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوامن لە دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە بۆ ئاوارەكان.
PM:03:18:09/07/2024
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت