هێرشكرایه‌سه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتارێكی عێراق
وێستگه نیوزـ
كوتله‌ی ئیشراقه كانون له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی یه‌كێكی له په‌رله‌مانتاره‌كانیان له شاری به‌غدا.
كوتله‌كه رایگه‌یاندوه، ماڵی ته‌قی ناسر وائلی، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ده‌وله‌عی له به‌غدا، په‌رله‌مانتاری كوتله‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به چه‌كی سوك و مامناوه‌ند هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
كوتله‌ی ئیشراقه كانون وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشه، رایگه‌یاندوه كه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌و ته‌نها زیان به ماڵی په‌رله‌مانتاره‌كه و ئۆتۆمبیله‌كان گه‌یشتوه.
كوتله‌كه داواشی له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه هێرشبه‌ران بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه ده‌ست یاسا.
PM:06:42:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت