یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربون له میسان تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانگەی ته‌ندروستیی پارێزگای میسان له باشوری عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه توشبویه‌كی تای خوێنبه‌ربون گیانی له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د قاسم، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندورستیی میسان رایگه‌یاند كه دوای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی كه‌سێك له به‌غداوه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا توشی تای خوێنه‌به‌ربون بوبێت، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و توشبوه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه به‌و په‌تایه كه له‌مساڵدا پارێزگای میسان تۆمار كرابێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر له‌مساڵدا 26 حاڵه‌تی توشبونی پشتڕاستكراوه به په‌تاكه له پارێزگاكه‌دا هه‌بووه‌و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌رجه‌میان چاك بونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مجار تای خوێنبه‌ربون له عێراق له ساڵی 1979 ده‌ركه‌وت و به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ده‌یان كه‌س توشی په‌تاكه بوون، له ساڵی 2023ش نزیكه‌ی 600 توشبوو تۆمار كران و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری رابردوو، زیاتر له 50 كه‌س له عێراق تووشی په‌تاكه بوون.
PM:04:50:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت