سه‌رۆك كۆماری عێراق: پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو مه‌سعود پزیشكیان ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران و هه‌ڵبژاردنی مه‌سعود پزیشكیان به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ده‌ڵێت: "په‌رۆشی خۆمان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2024 سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید په‌یامێكی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی".
سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو مه‌سعود پزیشكیان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی ئێران".
له په‌یامه‌كه‌یدا د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید رایگه‌یاندووه كه "په‌رۆشی خۆمان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دراوسێ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای ته‌نها رۆژێك له ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران سه‌ركه‌وتنی مه‌سعود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كانی له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا راگه‌یاند كه 16 ملیۆن و 384 هه‌زار و 403 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و سه‌دا 53.6ی ده‌نگه‌كان ده‌كات.
PM:12:20:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت