موحسین مه‌نده‌لاوی: هیچ نووسراوێكمان ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رنه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه هیچ نووسراوێكیان ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رنه‌كردووه، ده‌شڵێت: "ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساخته‌یه".
نووسینگه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وه‌كاله‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسراوه بڵاوكرده‌وه كه دوێنێ هه‌ینی له به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه.
نووسینگه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ نووسراوێكی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی دانیشتنی ژماره‌ی (14)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناردبێت.
هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و نووسراوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه ساخته‌یه.
پێشتر به‌شێك له میدیاكان نووسراوێكیان به ژماره 580 له رۆژی 4ی ته‌مموزی 2024 بڵاوكرده‌وه كه گوایه موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای كردووه و تیایدا بڕیاره‌كانی دانیشتنی ژماره 14ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به :نایاسایی و نادروست" ناوده‌بات و پێی راگه‌یاندووه كه :ده‌بێ بڕیاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه".
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024 بێ به‌شداری فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتوو كه پارتی دیموكراتی كوردستانیش له خۆده‌گرێ و 13 ئه‌ندامیان هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا گۆڕانكاری له 14 پۆستی كارگێڕی كرد و پارتی هیچ پۆستێكی پێ نه‌درا.
AM:09:23:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت