گروپه عێراقییه‌كان: چه‌كه‌كانمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه و هه‌ڵكشانی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی و له چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر باشووری لوبنان، هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌وانه‌یان سه‌ر به ئێرانن، چه‌كه‌كانیان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ره‌خنه له كۆمه‌ك و یارمه‌تی جێگیر و نه‌گۆڕی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ته‌موزی 2024، هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌ی پێده‌وترێت "مقاوه‌مه‌ی عێراقی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریدا له به‌رپاكردنی شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه دژ به لوبنان.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه خێرایی و جۆری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژ به ئیسرائیل، په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵكشانی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێنه ئامانج.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه، كۆمه‌ڵێك گروپ له‌خۆده‌گرێت، دیارترینیان بریتین له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا، ئه‌و سێ گروپه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزادراون و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
ئه‌مه له كاتێدایه، ئێران هۆشداریداوه‌ته ئیسرائیل، له حاڵه‌تێكدا ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر حزبوڵا له باشوری لوبنان، ئه‌وا به به‌شداری ته‌واوه‌تی به‌ره‌ی موقاوه‌مه كه تاران و هاوپه‌یمانه هه‌رێمایه‌تییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، روو‌به‌ڕووی "شه‌ڕی له‌ناوچوون" ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوو، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ر سنووری باكووری ئیسرائیل كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنانی، زیادیكردووه و له په‌ره‌سه‌ندندایه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل محه‌مه‌د نیعمه ناسراو به "حاجی ئه‌بو نیعمه"ی كوشت، نیما ساڵی 1965 له شارۆچكه‌ی حه‌داده له باشوری لوبنان له‌دایكبووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له حزبوڵا، له ماوه‌ی 9 مانگی شه‌ڕه‌كه‌دا، نیعمه سێیه‌م سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و حزبه‌یه كه له باشووری لوبنان كوژراوه.
دوای ئه‌وه حزبوڵا رایگه‌یاند له وه‌ڵامی كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌دا، زیاد له 200 موشه‌كی جۆراوجۆری ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و باره‌گای فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی 91 و سه‌ربازگه‌ی ئیلایت و باره‌گای فه‌رمانده‌یی لیوای حه‌وت و باره‌گای فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی زریپۆشی سه‌ر به لیوای حه‌وت و باره‌گای فه‌وجی تۆپهاوێژی سه‌ر به فرقه‌ی 210 له سه‌ربازگه‌ی یه‌ردن كراونه‌ته ئامانج.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه، سوپای ئیسرائیل 5 هه‌زار و 450 ئۆپه‌راسیۆنی هاویشتنی موشه‌كی به ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل تۆماركردووه، له‌وانه 50 ئۆپه‌راسیۆنیان له یه‌ك رۆژی مانگی حوزه‌یراندا بوو.
PM:07:14:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت