گروپه عێراقییه‌كان "ئاماده‌ن" بۆ شه‌ڕكردن له لوبنان
وێستگهنیوزـ
ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی لوبنان، پرسیاری له گروپه عێراقییه‌كان كردووه، ئه‌وانه‌یان كه ناویان له‌خۆیان ناوه مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئێران و له حاڵه‌تی به‌رپابوونی "جه‌نگێكی فراوانتر" ئاماده‌یی خۆیان بۆ شه‌ڕ له‌پاڵ حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ربڕیوه.
له 13 حوزه‌یرانی رابردوو، فوئاد حسێن، له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت عه‌لی باقری كونی، هۆشداریدا له به‌رپابوونی شه‌ڕ له لوبنان.
دوو كه‌سایه‌تی له "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" به رۆژنامه‌ی "ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وست"یان راگه‌یاندووه سه‌روه‌ختێك
باقری گه‌یشته به‌غدا، له پشتی په‌رده‌وه به به‌رپرسانی عێراقی وتووه: "له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شه‌ڕ له باشووری لوبنان كه ئیسرائیل پلانی بۆ داده‌ڕێژێت، ئایا هه‌ڵوێستی عێراقییه‌كان چۆن ده‌بێت؟".
له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی گروپێكی عێراقی ده‌ڵێت: "پرسیاری لێكردین له حاڵه‌تی به‌رپابوونی شه‌ڕێكی فراوانتر له به‌ره‌ی لوبنان، هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت؟ ئێمه پێمانوت: ئاماده‌ین و ده‌ڕۆین بۆ ئه‌وێ".
هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی گروپه عێراقییه‌كان به سوپای پاسدارانی ئێرانیان راگه‌یاندووه ئاماده‌ن پشتگیری حزبوڵڵای لوبنانی بكه‌ن. به‌ڵام حزبوڵڵا به هۆكاری په‌یوه‌ست به دڵنیابوون له توانای "ئه‌نجامدانی بڕیاری مه‌یدانی" و بارودۆخی هه‌ستیاری ناوخۆی لوبنان، ته‌حه‌فوزی هه‌بوو له به‌شداریكردن له شه‌ڕێكی فراوانتردا.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، به‌رپرسێكی پێشووی عێراق "خراپترین سیناریۆ ده‌خاته‌ڕوو"، ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه له حاڵه‌تی به‌رپابوونی شه‌ڕێكی فراوانتر له لوبنان، له‌وانه‌یه ئێران وه‌ك هه‌مان مۆدێلی سوریا، په‌نا بباته‌به‌ر دابه‌شكردنی لوبنان به‌سه‌ر گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌دا.
PM:03:18:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت