نه‌خشه‌ی عێراق له‌سه‌ر قۆڵی سه‌ربازێكی ئیسرائیلی چی ده‌كات؟
وێستگه‌نیوز-
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی، وێنه‌یه‌ك هه‌رایه‌كی گه‌وره و به‌رفراوانی ناوه‌ته‌وه، له‌وێنه‌كه‌دا "نه‌خشه‌ی ئیسرائیلی گه‌وره" له‌سه‌ر جلوبه‌رگی سه‌ربازێكی سوپای ئیسرائیلی ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه و له چه‌ندین وڵاتانی عه‌ره‌بی مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له وڵاتی میسر، نه‌خشه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێك له میسر و لوبنان و سوریا و عێراق و چه‌ند به‌شێك له سعودیه له‌خۆده‌گرێت.
وێنه‌ی سه‌ربازه‌كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گیراوه و له‌سه‌ر جلوبه‌رگه سه‌ربازییه‌كه‌ی نه‌خشه‌ی ئیسرائیلی گه‌وره دروستكراوه، ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا مشتومڕێكی به‌رفراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆر به‌خێرایی لافاوێك له په‌رچه‌كرداری به‌دوایخۆیدا هێناوه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێیانوایه نه‌خشه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌جێندایه‌كی فراوانخوازییه و ته‌ماحی مێژوویی ئیمپراتۆریه‌تیان بیرده‌خاته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌ڵمانیای نازی به‌راوردی ده‌كه‌ن.
چالاكوانان ده‌ڵێن چه‌مكی "ئیسرائیلی گه‌وره" له هه‌ندێك لێكدانه‌وه ئایدۆلۆژییه‌كانی زایۆنیزمدا، ره‌گ و ریشه‌ی قووڵی هه‌یه و خاكی به‌ڵێن پێدراو له كتێبی پیرۆز، له رووباری نیل له میسره‌وه، درێژده‌بێته‌وه بۆ رووباری فوڕات له عێراق.
PM:09:21:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 5276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت