سودانی: پیرۆزبایی جەژن لە هەموو گەلی عێراق دەکەم

‌محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەلی عێراق دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامبوون لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر چەسپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان و گەندەڵی لە هەر گۆشەیەکدا بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزه‌یرانی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی عێراق دەکات و هیوادارە ژەجنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسایشی و سەقامگیری بۆ تەواوی گەلی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم رۆژەدا بەڵێنی خۆی لەگەڵ هاووڵاتییاندا دوپات دەکاتەوە بۆ کارکردن و خستنەگڕی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی بەرنامەی حکومەت.

ئەوەشی خستە روو، جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامبوون لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر چەسپاندنی یاسا و پەرەپێدانی ئابووری و بەدیهێنانی پێشکەوتن و گەشەپێدان و دۆزینەوەی دەرفەتی داهێنەرانە و بەرەنگاربوونەوری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان و گەندەڵی لە هەر گۆشەیەکدا بێت.


PM:03:46:16/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت