وهزارهتی بهرگری ئهمریكا گرێبهستێكی 550 ملیۆن دۆلاری لهگهڵ عێراق واژۆ كرد
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گرێبەستێکی 550 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ عێراق واژۆ کرد و جەختیشی لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هێرشە دەرەکییەکان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیهندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیاندا جەختیان لە پاراستنی هەموو ناوچەکانی عێراق، لەناویاندا هەرێمی کورستان لە هەر هەڕەشەیەک کردووەتەوە.
هەروەها باسیان لە هاریکارییە ئەمنییەکان و هەوڵە هاوبەشەکانیان کردووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چارەنووسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
سوودانی و ئۆستن باسیشیان لە چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستان و گەڕاندنەوەی چەکدارە عێراقییەکان و کەسوکاریان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ عێراق کردووە. سوودانی جەختی لە گەڕاندنەوەی سەرجەم هاووڵاتییە عێراقییەکان لەو کەمپانە کردووەتەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەک لە راگەیهندراوەکەدا هاتووە، "راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق، لەنێوانیاندا پێشمەرگە بوو، هەردوولا رازی بوون لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێکی 550 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق".
AM:08:50:16/04/2024
ئهم بابهته 1052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت