سودانی: كارده‌كه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی بۆ هاوبه‌شییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه كارده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی بۆ هاوبه‌شییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024 به‌كاتی به‌غدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له كۆشكی سپی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌سه‌ر پرس و دۆسێی جۆراوجۆری دووقۆڵی، هه‌روه‌ها دۆسێی گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ هاوبه‌شییه‌كی به‌رده‌وام كرا، له‌سه‌ر بناغه ئابوورییه‌كان و له چوارچێوه‌ی هاریكاریی دووقۆڵی له بواره جیاجیاكاندا، به‌تایبه‌ت كه عێراق بوژانه‌وه و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بیناسازی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سودانی له لێدوانێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م سه‌ردانه كرد، كه له هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار و ناسكدا دێت بۆ عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له دۆخه‌كه‌دا هه‌یه و جه‌ختی له پێویستی كاركردن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندن و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری و وه‌ستاندنی شه‌ڕانگێزی و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران منداڵ و ژنی فه‌له‌ستینی بوونه‌ته قوربانی.
لای خۆیه‌وه بایدن پێشوازی له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی سودانی كرد و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و ڕێبازه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی كه هه‌وڵده‌دات ئابووری وڵاته‌كه به‌هێز بكات و گه‌شه بكات به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كارێكی سه‌ره‌كییه و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و دوو گه‌له دۆسته.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن:
🔷 سوپاس بۆ ئه‌و بانگهێشته كه له كاتێكی هه‌ستیار و ناسكدا هات سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵبوونه ناوخۆییه‌كان و پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه.
🔷 ئه‌م سه‌ردانه گرنگه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
🔷 له بنه‌ما سه‌ره‌كییه به‌رده‌وامه‌كانی هاوبه‌شییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كۆڵینه‌وه.
🔷 ئامانجمان ئه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و سیستماتیك و دیراسه‌كراو، بگوازینه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و ڕۆشنبیری و سیاسی به پێی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی بنیات بنرێت.
🔷 له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا شه‌ڕی داعش بنچینه‌ی مامه‌ڵه‌ی عێراق و ئه‌مریكا بوو، پێكه‌وه شه‌ڕمان كرد و تیرۆرمان تێك‌شكاند.
🔷 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا گرنگ بوو، به هۆی قوربانیدانی گه‌لی عێراق و هاوده‌نگی پێكهاته‌كانی و پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دۆستانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هات.
🔷 عێراق ئه‌مڕۆ به قۆناغی بوژانه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی شاره‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
🔷 گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاوبه‌شی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی، و به‌رنامه‌ی دروست بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌ربازی دوولایه‌نه داده‌نێین.
🔷 لیژنه‌ی سه‌ربازی دووقۆڵی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی سه‌ربازی و بارودۆخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین به ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه.
🔷 له چوارچێوه‌ی لیژنه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، هاوكاری ئه‌منی و هاوبه‌شی دوولایه‌نه‌ی به‌رده‌وامی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه.
🔷 له ئێستادا لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیجی ئه‌نجام ده‌دات و حكومه‌ته‌كه‌مان جدییه له به‌دیهێنان و كاراكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه سودێكی زۆری بۆ هه‌ردوو وڵاتی دۆست ده‌بێت.
🔷 بوونی ئێمه لێره له واشنتۆن هه‌ڵگری خه‌می عێراق و خواستی پێشخستنی واقیعی وڵاته‌كه‌مان و دابینكردنی ژیان و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی شایسته بۆ گه‌لێكی دێرین و وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك عێراقه.
🔷 هیچ شتێك جێگه‌ی پابه‌ندبوونه مرۆییه‌كانمان ناگرێته‌وه به‌رامبه‌ر به پرسه جۆراوجۆره‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت.
🔷 به گیانی ڕاشكاوی و هاوبه‌شێتی، ڕه‌نگه له هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی ئێستای ناوچه‌كه‌دا جیاوازیمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی، یاساكانی شه‌ڕ، و بنه‌مای پاراستن هاوڕاین.
🔷 ئێمه هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به تایبه‌تی ژنان و منداڵان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای پابه‌ندبوون به یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین له پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان.
🔷 مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ پێویستی به سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه ڕێز له‌و پره‌نسیپ و به‌هایانه بگرێت.
🔷 گه‌ر بێده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وا دانمان به‌و پێشینانهدا ناوه، كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌سوڕێنه‌وه، جا پێشینه‌ی باش بن یان خراپ.
🔷 زۆر به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌م شه‌ڕه وێرانكه‌ره رابگیرێت، كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه و هه‌زاران فه‌له‌ستینی بێ‌تاوان و ژن و منداڵی تێدا كوژراون.
🔷 هانی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌ین كه به‌شدارن له ڕاگرتنی فراوانبوونی گۆڕه‌پانی ململانێكان، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه، كه هیوادارین هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به په‌ره‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
PM:09:36:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت