به‌سره... رووداوێكی هاتووچۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك قوتابی لێكهوتهوه
وێستگه‌نیوز-
له ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له پارێزگای به‌سره 6 قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا و 9 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی له پارێزگای به‌سره راگه‌یه‌ندرا.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له باكووری پارێزگای به‌سره رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا كه بارهه‌ڵگرێك خۆی كرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك قوتابیدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "تا ئه‌م ساته به‌هۆی روداوه‌كه‌ی پارێزگای به‌سره 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 9 دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌موو تواناكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆده‌كرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له روداوه‌كه‌دا بارهه‌ڵگرێك 20 قوتابی كردووه به ژێره‌وه و به‌هۆیه‌وه 6 قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركراوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پارێزگاری به‌سره سێ رۆژ ماته‌مینی له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكهد راگه‌یاند.
PM:10:12:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت