جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌عێراق: پێویستمان به‌هێزی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه
فەریق روکنی یەکەم، قه‌یس محەمەداوی
وێستگه نیوزـ
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی پێهات و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، گه‌ڕی چواره‌م ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30 ئازاری 2024، فەریق روکنی یەکەم، قه‌یس محەمەداوی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، باسی له‌وه كردووه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، 3 لیژنه‌ی ئه‌منی پێكهێنراوه و كارده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌شارگه‌كانی داعش كه ماونه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكان و ئاماده‌كردنی چه‌ك و دۆخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه داعش توانای پلاندانان و تهجنیدكردن و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ماوه و ده‌ڵێت: "دزه كردنی ئه‌ندامه بیانییه‌كانی داعش له سنوره‌كانه‌وه، به رێژه‌ی له سه‌دا 99 كه‌میكردووه"و پێیوایه دۆخی سنوره‌كانی عێراق باشتر بووەو "له بیابانه‌كان هێڵێ به‌رپه‌چدانه‌وه دانراوه" و له ئێستادا كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی عێراق له گۆڕه‌پانی سوریا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له وڵات، روونیكرده‌وه دید و تێڕوانینی حكومه‌تی عێراق، بریتییه له پێداچوونه‌وه به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و "ئێمه پێویستمان به هێزێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه".
PM:11:51:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت