وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارکردنی بە بەڵگەنامە کۆنەکان درێژ کردەوە
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو درێژ بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممه 19ی شوباتی 2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان لە مامەڵە فەرمییەکاندا تا 1ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.
پێشتر وەزارەتەکە رایگەیاندبوو، 1ی ئازاری 2024، دوا مۆڵەتە بۆ کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەکاندا و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە کە هێشتا بەشێکی هاووڵاتییان کارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ سستی راییکردنی مامەڵەکان و دواکەوتنی تەواوبوونی دەگەڕێتەوە.
AM:10:23:19/02/2024
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت