موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به هێز ده‌ربكرێن
وێستگه‌نیوز-
گرووپه چه‌كدارییه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق به هێز ده‌كات و بانگهێشتی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ركردنیان له عێراق به‌شدار بن و "جیهادێكی مێژوویی" بكه‌ن.
گرووپه چه‌كدارییه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا به كوشتنی فه‌رمانده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵا، "هه‌موو یاساكانی جه‌نگی پێشێلكردووه".به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی "گورزی به‌ئازار و هێرشی به‌رفراوان" له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و جه‌خت له "ناچاركردنی" هێزه بیانییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق بكشێنه‌وه.
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به هێزه‌كانی داگیركاری دا بۆ ئه‌وه‌ی له خاكی پیرۆزییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه و رزگاریان بێت، وێڕای نێوه‌ندگیری و پاڕانه‌وه‌یان، دوێنێ پێیان نه‌درابوو، پێش ئه‌وه‌ی گه‌وره و بچووكیان له ساڵی 2011 ببه‌زێنرێن، كه ئه‌و كات موجاهیده‌كانی مقاوه‌مه سه‌ربازانی داگیركاریان به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ لێده‌خوڕین و بنكه‌كانیان ده‌كردنه وێرانه و خۆڵه‌مێش".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌رفه‌تی چه‌ند رۆژی رابردوو به دڵنیاییه‌وه پیشانی گه‌لی عێراق و هاوڕێ و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی دا كه دوژمنی داگیركا‌ر ده‌ستبه‌رداری چه‌په‌ڵی و سته‌می خۆی نابێت و له زمانی چه‌ك به‌و لاوه، له هیچ تێناگات، ئه‌مه‌ش له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر موجاهیده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قائیم و عه‌كاشات و شوێنه‌كانی دیكه‌یدا، به روونی ده‌ركه‌وت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ی مه‌زن، باقر ئه‌لساعدی له به‌غدا، تاوانه‌كانی ئه‌مریكای گه‌وره‌تركرد، به‌و كاره، هه‌موو یاساكانی جه‌نگی پێشێلكردن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا واده‌كات مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به پێكهاته ئاشكراكراوهكانییهوه، ته‌نیا زیاتر پابه‌ندبێت به به‌رپرسیارێتیی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌ل، نیشتمان و ئوملهتهكهی له هه‌ر دۆخێك‌دا بێت".
ده‌شڵێت: "ئێمه باشتر له‌وانی دیكه ئاشنای چهپهڵێتیی دوژمنمان و گۆڕه‌پانه‌كانی رووبهڕووبوونهوهیانین، هه‌روه‌ها باشتر ده‌زانین چۆن بهچۆكیاندابدهین، به گورزی به‌ئازار و هێرشی به‌رفراوان، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به ملكه‌چبوون و شكستخواردن بكرێن، ئه‌وه‌ش وه‌ك خزمه‌تێك به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پرسه‌كانی ئومه‌ته‌كه‌مان، داوا له برایانی جیهادمان ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی مقاوه‌مه‌وه بكه‌ن، خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكردنی كاریگه‌رانه له ده‌ركردنی داگیركا‌ر له‌م قۆناخه مێژووییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌دا".
AM:11:50:10/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت