ناسنامه‌ی ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد كه له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكادا كوژرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" ده‌ستی كه‌وتووه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی، فه‌رمانده له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و گروپه و پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه بووه كه گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، دژ به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق ئه‌نجامیداون.
ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی كاتێك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی مه‌شته‌ل، له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، له‌ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یدا بوو، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، ده‌كرێته ئامانج و ده‌كوژرێت.
ئه‌لساعدی كێ بوو؟
ناوی "محه‌مه‌د صابر"ه، ساڵی 1974 له شاری سه‌در له به‌غدا له‌دایكبووه، هاوسه‌رگیری كردووه و 4 منداڵی هه‌یه. له ماوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، چووه‌ته ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی پیاوی ئاینی شیعی محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در، باوكی موقته‌دا سه‌ده‌ر، سه‌رۆكی ئێستای ره‌وتی سه‌در.
دوای كوشتنی سه‌دری باوك له ساڵی 1999، ئه‌لساعدی وه‌ك لایه‌نگرێكی بزووتنه‌وه‌كه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2023، په‌یوه‌ندی به موقته‌دا سه‌در، كوڕی محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌دره‌وه بكات.
به‌ڵام ئه‌لساعدی ساڵی 2006، له سه‌در جیاده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندی به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه ده‌كات كه له خودی ره‌وتی سه‌در جیابوه‌وه و له لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لی، به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، رابه‌رایه‌تی ده‌كرا.
ئاشكرایه عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، یه‌كێكه له جه‌مسه‌ره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2022وه، هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداره له عێراقدا.
ئه‌لساعدی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب نامێنێته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌چێته ریزه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، ئه‌م حزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاند هه‌واداری رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامنه‌یی-ه.
كوشتنه‌كه چۆن روویدا؟
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو، له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌لساعدی ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌كی پارێزگای میسانی باشووری عێراقه و سه‌ر به خێڵی گه‌وره‌ی ئهلسهواعیده.
ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بكرێته ئامانج، له شاری سه‌در، سه‌ردانی یه‌كێك له كوڕه مامه‌كانی كردووه، تاكو له نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كاری كێشه‌یه‌كی خێڵه‌كی بچووك ببێت.
سه‌رچاوه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌لساعدی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مه‌شته‌ل، یه‌كێك له خزمه‌كانی خۆی گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌یه‌كی نزیك، پاشان به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. سه‌روه‌ختێك ده‌گاته سوچی ئه‌و شه‌قامه‌ی نزیكه له ماڵه‌كه‌یه‌وه، له رێگه‌ی موشه‌كێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی، ده‌كرێته ئامانج و زیانێكی گه‌وره به‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت؛ كه ده‌سووتێت و لاشه‌كه‌ی ئه‌لساعدی پارچه پارچه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، ئه‌لساعدی به ده‌گمه‌ن له عێراق ده‌رده‌كه‌وت، زۆربه‌ی كاته‌كانی له سوریا به‌سه‌رده‌برد"، ئه‌مه سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵ پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه و به "به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا" وه‌سفی ده‌كه‌ن و له میحوه‌ری سوریا كاریده‌كرد و سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه مه‌یدانیانه‌ی ده‌كرد كه له‌وێ ئه‌نجام ده‌دران.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌لساعدی، له سوریا و عێراق، كۆمه‌ك و یارمه‌تی ده‌به‌خشی به هه‌ندێك گروپی شه‌ڕكه‌ری دیكه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و گروپانه‌دا، به‌شداری ده‌كرد له ئیداره‌دان و دروستكردنی شانه‌ی چه‌كداری شه‌ڕكه‌ر.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌لساعدی به‌شێك بووه له‌و "نوخبه بچووكه‌ی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ناو میحوه‌ری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌برد و یه‌كێك بووه له‌و ده‌یان كه‌سایه‌تییه‌ی دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی تاوه‌ری 22 له ئوردون، ناوی له لیستێكی نوێی ئه‌مریكادا هاتووه بكرێنه ئامانج.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا، زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، واشنتۆن چۆن توانی له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا بیكاته ئامانج، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌لساعدی به وریایی و ئاگادارییه‌كی زۆره‌وه، جموجوڵ و گواستنه‌وه‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دا و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆز و ناڕوونی هه‌بوو، له‌مه‌شدا هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانده سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵایه.
له‌م نزیكانه، له ناوه‌ندی گروپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، باس له‌وه ده‌كرێت، هه‌واڵگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا، توانیویه‌تی دزه بكاته نێو ریزه‌كانی چه‌كداره‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ئاسانكردووه كه به نهێنی و نادیاری و به وریاییه‌كی زۆره‌وه كارده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌دان كه‌س له به‌غدا، به‌شداربوون له به‌خاكسپاردنی ئه‌لساعدی و دروشمی دژ به ئه‌مریكایان ده‌وته‌وه و هه‌ندێكیان داوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان ده‌كرد.
PM:07:00:09/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت