كۆشكی سپی: پشتگیری له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ین
جۆن كیربی
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه پشتگیری له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ن.
جۆن كیربی رێكخه‌ری سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كۆشكی سپی وتی: "ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی باشی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه و پشتگیری له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "له ئێستادا له‌گه‌ڵ عێراق له گفتوگۆداین له‌باره‌ی دۆخی سه‌ربازی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له وڵاته‌كه".
وتیشی: "هێرشه‌كانمان به ئامانجی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق نه‌بووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی جۆن كیربی دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له هێرشێكدا سه‌رۆكی لیواكانی حزبوڵای عێراقی كوشت كه یه‌كێكه له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
PM:11:00:08/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت