ئاماری كوژراوان و بریندارانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له رۆژئاوای عێراق، 16 كه‌س كوژراون و 25ی تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی شوباتی 2024 فه‌رمانده‌یی لیوای 13ی ئه‌لته‌فوفی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه باره‌گای لیواكه‌ی له ڕۆژئاوای ئه‌نبار كرده ئامانج.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی ده‌ستدرێژی ترسنۆكانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری سه‌ر به هێزی حه‌شدی شه‌عبی، 16 كه‌س شه‌هید و 25 كه‌س بریندار بوون".
هاوكات میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر شاری ئه‌لقائیم له ڕۆژئاوای عێراق، 22 كه‌س كوژراون و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێت: "به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه 13 كه‌س شه‌هید بوون و 9ی تر برینداربوون".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه كوژراو و برینداره‌كان له نێوان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی شوباتی 2024، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا – سێنتكۆم رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 12:00ی شه‌و (به‌كاتی هه‌ولێر) هێزه‌كانمان چه‌ند هێرشێكیان له عێراق و سوریا كرده سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران و گروپه میلیشیاكان و 85 شوێن له عێراق و سووریا كرانه ئامانج".
PM:12:18:03/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت