خشتەی دانیشتنی پەرلەمان گۆڕانكاری تێدا كرا و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانكاری تێدا كراو چوارشەممە  لە دانیشتنێكی نائاساییدا سەرۆكی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت بەپێی بەرنامەی دانیشتنەكە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت.

پێشتر فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق دانشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام ده‌درێت.
فه‌رمانگه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکاتەوە، به‌ڵام دواتر خشته‌یه‌كی نوێ بڵاوكرایه‌وه‌و خۆپاڵاوتن گۆڕدرا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

بڕیاریشه‌ لەبڕگەی دووەمی دانیشتنه‌كه‌دا دەنگ لەسەرهەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدرێت.

 به‌ ده‌نگدانیش له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه‌ تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگالانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بکات.


AM:12:11:21/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت