خانمی یه‌كه‌می عێراق گرته‌ی ڤیدیۆیی دیارییه‌كی بۆ پاپای ڤاتیكان بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق گرته‌ی ڤیدیۆیی دیارییه‌كی بۆ پاپای ڤاتیكان بڵاوكرده‌وه كه پۆشاكێكی پاپایی بوو -كه پێی ده‌گوترێت كاسۆك- و به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه پێشكه‌شیان كرد.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "دیارییه‌كی دیكه بۆ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس @franciscus كه سه‌رۆك و من به ناوی خه‌ڵكی عێراقه‌وه پێشكه‌شمان كرد له كاتی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ #Vatican، پۆشاكێكی پاپایی بوو -كه پێی ده‌گوترێت كاسۆك –".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌م دیاریه تایبه‌ته به ده‌ست دروستكرابوو له‌لایه‌ن گه‌نجێكی به‌رگدرووی كوردی عێراقی له هه‌ولێر".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دیارییه‌كه به ئاوریشمی سروشتی و به‌پێی پێوانه‌كانی قه‌داسه‌تی پاپا دروستكراوه، كه له‌لایه‌ن پرۆتۆكۆلی ڤاتیكان دیاریكراون".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م كاره ده‌ستییه له ماوه‌ی 25 ڕۆژدا دروستكرا. ئێمه دڵخۆش بووین به وه‌رگرتن و كاردانه‌وه گه‌رموگوڕه‌كه‌ی پاپا فرانسیس به‌رامبه‌ر دیارییه‌كه، هیوادارین ئه‌مه له‌گه‌ڵ كۆپی بچوككراوه‌ی زگوره‌ی ئور، ببێته یاده‌وه‌ری خۆشه‌ویستی و ڕێزی عێراقییه‌كان به هه‌موو ئایینه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به پاپا فرانسیس".
PM:11:25:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت