عێراق پرۆژه‌كه‌ی بۆ رووناككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به وزه‌ی خۆر ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق به هاوكاری رێكخراوی یونسێف، له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات‌دا، ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی قوتابخانه سه‌وزه‌كان كه ئامانج لێر سودوه‌رگرتنه له وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌پێناو روناككردنهوهی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان.
عێراق هه‌نگاوی كرده‌یی و راسته‌قینه ده‌نێت بۆ سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی نوێبووه‌وه، له وڵاتێكدا كه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی زۆری ئه‌م وزه‌یه‌یه. له‌وانه وزه‌ی ره‌شه‌با و خۆر و وزه‌ی كارۆئاوی. هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، بریتییه له سوودوه‌رگرتن له خانه‌كانی خۆر، بۆ روناكردنهوهی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان.
عه‌لی خه‌تیب به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی چاكسازیی ژینگه‌یی له یونسێف، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سكای نیوزی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: "یونسێف له چوارچێوه‌ی دابینكردنی وزه‌ی پاك، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌ری قوتابخانه سه‌وزه‌كانه، بۆ روناككردنهوهی زیاتر له 250 قوتابخانه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. هه‌روه‌ها بۆ روناككردنهوهی هه‌ندێك له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان كه بریتین له بنكه ته‌ندروستییه‌كان".
ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌ی قوتابخانه سه‌وزه‌كان ده‌كه‌ن، له قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌دا، كه‌لتووری وزه‌ی پاك، له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه له نێو قوتابیاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه جه‌میل عۆده ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌مینداریه‌تی گشتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا وه‌ك نموونه، له قوتابخانه‌ی الهجره-وه ده‌ستمان پێكرد. له‌و قوتابخانه‌یه‌دا هه‌ستاین به دابینكردنی وزه‌ی پاك، بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێببینین. ئامانج له‌م هه‌نگاوه، بڵاوكردنه‌وه و گشتاندنی كه‌لتووری به‌كارهێنانی وزه‌ی پاكه، كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می وزه‌ی نیشتیمانی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به وزه‌ی خۆر".
عێراق به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه له زووه‌وه وزه‌ی پاكی به‌كارهێناوه، عێراق له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له هه‌ردوو شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس و حه‌یفا، كۆمه‌ڵگای وزه‌ی پاكی دامه‌زراند. به‌ڵام له دوای ساڵی 2003وه، له‌م بواره‌دا پاشه‌كشه‌ی كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌نگێكی زۆر ده‌بیسترێت كه داوای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی جێگره‌وه ده‌كه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی سیستمی كاره‌بای نیشتیمانی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ورده ورده پشت به وزه‌ی نوێبوه‌وه ببه‌ستن، له‌مه‌شدا سوود له پێگه جوگرافییه‌كه‌ی عێراق و شاره‌زایی و تواناكانی رێكخراوه‌كانی ئه‌م بواره وه‌رده‌گرن.
PM:02:40:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت