کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدانی جێگرەوە و دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کۆمسیۆن لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان رادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە هەمان هەفتەدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی حه‌وت هەزار و 166 ناوەندە، و ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 بنکەیە، هاوکات ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت 565 ناوەندە، هەروەها ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت دوو هەزار و 367 بنکەیە.

وتیشی، "دەنگدانی تایبەت هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرگری و ئۆرگانەکانی دیکە دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن، و ئەم ژمارانەش ژمارەی کۆتایین کە دەتوانرێت دواجار پەسەندبکرێن، و لەلایەن 214 هەزار و 595 فەرمانبەرەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکردووە.


PM:02:27:20/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت