سودانی: توندرترین سزای ئەو کەسانە دهدرێت کە لە رووداوەکەی حەمدانییە کەمتەرخەم بوون
کۆبوونەوەی سودانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان
وێستگهنیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاڕاستە کردووە توندرترین سزای ئەو کەسانە بدەن کە لە رووداوەکەی حەمدانییە کەمتەرخەم بوون.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە؛ بە یاوەری وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و کۆچ و کۆچبەران محەمەد شیاع سودانی، لە نزیکەوە سەردانی بریندارانی رووداوەکەی حەمدانیەی کردووە.
هەروەک سودانی کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە و تیایدا فەرمانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشکنینی باڵەخانە گشتییەکان و هۆڵی بۆنەکان و چێشتخانە و هۆتێلەکان، لەگەڵ پشکنینی مەرجەکانی سەلامەتی گشتی و گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و ئەگەری رووداوەکان.
جەختیشی کردەوەتەوە لەوەی کە بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان بە بەرپرسیار دەزانێت لە دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەم رێوشوێنانە، هەروەها فەرمانی سەپاندنی قورسترین سزای یاسایی کردووە دژی ئەو کەسانەی کەم تەرخەمبون و هۆکاربوون لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی بۆنەکان لە حەمدانییە.
PM:03:32:28/09/2023
ئهم بابهته 952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت