سودانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له وتووێژی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
له وتاره‌كه‌ی له رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا له به‌رده‌م به‌شداربووانی خولی 78ه‌مینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وتی: "حكومه‌تی ئیتیحادی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه".
وتیشی: "وتووێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه بۆ پرۆژه به ئامانجی په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی ئابووری".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتوو بوون له تێپه‌ڕاندنی رۆژانی سه‌خت و "ئێستا ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق پشتگیری له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته له‌سه‌ر توانای خۆی بوه‌ستێت و خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌مووان له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌دا پابه‌ندن به كارنامه‌ی كابینه نوێیه‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی رژێمی رابردوو، كه نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنێت".
روونیشیكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه نوێیه‌كانی هه‌رێمی و جیهانی بگونجێنێ، به‌تایبه‌ت كه وڵاتێكی میحوه‌رییه له بازاڕی جیهانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێته ناوه‌ندێكی ستراتیژی و كارلێكی ئابووری جیهانی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه رووبه‌ڕووی په‌تای گه‌نده‌ڵی بوونه‌ته‌وه، داوای هاوكاریشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه تا یارمه‌تییان بده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی كه هاوشانی تیرۆر زیانی به عێراق گه‌یاندووه.
PM:10:30:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت