سهرۆكایهتی كۆماری عێراق: بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا دهكهین و یاداشتێكی ناڕهزایی پێ دهدهین
وێستگه نیوزـ
سهرۆكایهتی كۆماری عێراق ناڕهزایی بهرامبهر هێرشهكهی دوێنێ دهربڕی كه كرایهسهر فڕۆكهخانهی كشتوكاڵیی عهربهت له سلێمانی و رایگهیاند: وهڵامی کرانەوە ونیەت پاکیی عێراق بەو جۆرە کاردانەوە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە قبوڵ ناکرێت و دەوڵەتی عێراق لەو بارەیەوە بێدەنگ نابێت.
له بهیاننامهكهیدا، سهرۆكایهتیی كۆماری عێراق دهڵێت: ئەمڕۆ، وەزارەتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی عێراقمان بانگهێشت کردووە بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتێکی ورد و لە پەیوەندییەکی چڕداین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگە لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ گەیاندنی نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.
ئهوهش لهكاتێدایه كه ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
دهقی بهیانامهكهی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هێرشە سەربازییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ سەر خاکی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێکی سەربازی و ئەمنی پەرەدەسێنێت، ئەو دوژمنکاریە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و بارەگای سەربازی و ئەمنی کردووەتە ئامانج، ئێمە پێشتر بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیداری تورکیمان ڕاگەیاندبوو کە عێراق ئامادەیە لەگەڵ دەزگا ئەمنیە پەیوەندیدارەکان دابنیشێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە تورکیا پێی وایە شوێنی دزەکردنە بۆ سەر ئاسایش و خاکەکەی .
ئەگەری ڕوودانی هەندێک پێشێلکاری ئەمنی و هەندێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا هەیە، بەڵام هێرشیکردنی سەربازی یەک لەدوای یەک، کە شارەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و هەروەها کارمەندانی سەربازی دەکاتە ئامانج لەلایەن یاسای نێودەوڵەتییەوە ڕەتکراوەتەوە و دژی بنەماکانی دراوسێیەتین ، بەتایبەتی ئەگەر دوژمنکارییەکە بەو چەکانەوە بێت کە تەنها بۆ جەنگی کراوە بەکاردەهێنرێن وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بوونەتە ئامرازێکی باوی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق .
لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە، حکومەتەکانی عێراق کاریان کردووە بۆ ناردنی پەیامی دڵنیاکردنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان کە عێراقی نوێ تەنها باوەڕی بە دیالۆگ هەیە وەک زمانێکی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی و جیاوازییەکان، ڕاستی ئەم ڕەهەندەشی سەلماندوە بە دروستکردنی پردی پەیوەندی و بونیادنانەوەی پەیوەندییەکان کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو لاواز بوون، هەروەها لەڕێگای پڕۆژە هاوبەشەکان و کرانەوەی عێراق وەک دەروازەیەکی ئابوری و بازرگانی بەڕووی وڵاتانێک کە بازاڕی عێراقیان وەک گەورەترین دەروازە بۆ بوژانەوەی ئابوری بەکارهێناوە بە تایبەتی تورکیا.
بەڵام ئەم کرانەوە ونیەت پاکیەی عێراق بەو جۆرە کاردانەوە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە قبوڵ ناکرێت و دەوڵەتی عێراق لەو بارەیەوە بێدەنگ نابێت.
عێراق گەورەترین باجی داوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە ڕازی نەبوو بەوەی عێراق وەک دەستکەوتی خۆی بەکاربهێنێت، بەڵام هەوڵی ئەوەی دەدا کە خاکەکەی وەک پێگەیەک بەکاربهێنێت بۆ دەستپێکردنی کارە تیرۆریستەکانی لە دژی وڵاتانی دراوسێ و چەندین ساڵە عێراق ڕووبەڕووی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەبێتەوە بە ماڵ وخوێنی لاوانی، هەتا ئەو کاتەی شکستی بەو ڕێکخراوە هێنا و بەرگری لە خاکی خۆی و وڵاتانی دراوسێ کرد.
سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیدانە،کەچی خاکی عێراق ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوام دەبێتەوە، کە بەڵگەی نیەت خراپی و نەبوونی خواستی پەیوەندییەکی ئارام و جێگیرە.
ئەمڕۆ، وەزارەتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی عێراقمان بانگهێشت کردووە بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتێکی ورد و لە پەیوەندییەکی چڕداین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگە لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ گەیاندنی نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.
نەمری بۆ شەهیدانی عێراق، ئەو مەدەنی و سەربازە پاڵەوانانەی کە لە ئەنجامی هێرش وپەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا، ئێمە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ ڕاگرتن و ئیدانەکردنی ئەو جۆرە هێرشانە، چونکە عێراقی نوێ عێراقێکە کە تەنها باوەڕی بە زمانی دیالۆگ بۆ ئاسایشێکی شکۆمەندانە هەیە و دەستەووسان نابێت لەبەردەم ئەوانەدا کە هەوڵ دەدەن ئاسایش و سەروەری و سەقامگیریی وڵات تێک بدەن.
سەرۆکایەتی کۆمار
PM:04:13:19/09/2023
ئهم بابهته 1608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت