ده‌ستگیركردنی باندێكی دزینی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ده‌ستگیركردنی باندێكی دزینی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2023ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی هه‌واڵگری دروست و گله‌یی له بوونی دزینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له پارێزگای بابل، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگاكه‌مان ده‌ستیان كرد به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و كاره ساخته‌دا بوون".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ڵێت: "له ئۆپهراسێونێكدا هێزه‌كانمان توانییان باندێك له كه له نۆ تۆمه‌تبار پێك هاتبوون ،ده‌ستگیربكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌ندامانی بانده‌كه مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دزی كه كارتی ئه‌لیكترۆنییان هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه كه بانده‌كه ئامرازی جۆراوجۆریان بۆ فێڵكردن له قوربانییه‌كان به‌كارهێناوه و له ڕێگه‌ی یه‌كێك له فرۆشگاكانی كی كارده‌وه، قوربانییه‌كانیان قایل كردووه كه بچنه قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار و پێشینه‌ی بانكیان بۆ وه‌رده‌گرن و دوای وه‌رگرتنی كارت و كۆده نهێنییه‌كانیش لێیان، پڕۆسه‌ی دزیكردنه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راشیگه‌یاند كه "له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئامێری ATM و پرینته‌ر و ته‌له‌فۆن و سیم‌كارت كه بۆ ئه‌نجامدانی دزییه‌كه به‌كاریان هێناوه.
PM:12:54:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 6164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت