هۆشدارییه‌ك..له‌وانه‌یه كاره‌ساتی درنه‌ی لیبیا له عێراق دووباره ببێته‌وه
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
پێگەی ناشناڵ جیۆگرافیگ هۆشداری ده‌دات له دووباره‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی شاری درنه-ی لیبیا له عێراق و هه‌مان شت له به‌نداوی موسڵ دووباره ببێته‌وه.
		
	
هۆشدارییه‌كه دوای ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردودا به‌سه‌ر شاری درنه-ی لیبیا هات، كاتێك دوای بارانێكی به‌خوڕ لافاو هه‌ستا و دواتر دوو به‌نداوی شاره‌كه هه‌ره‌سیان هێنا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه‌ش تائێسا بێسه‌روشوێنن.
	
	
پێگه‌ی ناشناڵ جیۆگرافیك-ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا باس له ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی موسڵ له عێراق ده‌كات و ئه‌و به‌نداوه به "مه‌ترسیدار"ترین به‌نداو له جهیاندا وه‌سف ده‌كات كه ئه‌گه‌ر داڕمێت زۆرترین زیانی گیانیی ده‌بێت.
	
	
پێگه‌كه ده‌ڵێت له زاری شاره‌زایان و پسپۆرانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هێشتا ئه‌رگه‌ری داڕمانی به‌نداوی موسڵ له‌ئارادایه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روو بدات، له‌وانه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی له كه‌ناره‌كانی روباری دیجله ده‌ژین، گیان لهدهستند بده‌ن.
	
	
ده‌شڵێن، له‌كاتی دڕمانی به‌نداوه‌كه به چه‌ند كاتژمێرێك موسڵ ئاوی داده‌پۆشێت و جگه‌له‌وه‌ی كاره‌ساتێكی سروشتی مرۆیی ده‌خوڵقێنێت، ده‌بێته‌هۆی سڕینه‌وه‌ی هه‌زاران شوێنه‌واری مێژوییش.
        
        PM:10:00:16/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6900
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت