سه‌رۆك كۆمار: عێراق پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز-
	سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كه عێراق پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 14-9-2023، دكتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له سه‌رباز به‌رزنجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی لامبێس له له‌نده‌ن و ستیڤن هیچن باڵیۆزی شانشینی یه‌كگرتوو له عێراق، به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار به‌دریه حسێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له میانی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و شانشینی یه‌كگرتوو".
ئاماژه‌شیكرد به پێویستی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و سود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كان له بواری بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاو، جگه له گرنگیدان به لایه‌نه كه‌لتووری و په‌روه‌رده‌یی.
سه‌رۆك كۆمار باسی له گشت ئه‌و بارودۆخانه‌ی كرد كه عێراق له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا روبه‌رویان بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه عێراقییه‌كان چه‌شتویانه،  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دۆخی ئێستا و دوای پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌قامگیری ئه‌منی به‌دیهاتوه به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت كاریكردوه بۆ چه‌سپاندنی ئۆقره‌ی و ئاسایش و سه‌قامگیری، باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهێنان و هاندان و پشتگیریكردنی  كه‌رتی تایبه‌ت.
دكتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید رایگه‌یاند كه "عێراق پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری نیشتمانی".
لای خۆیه‌وه سه‌رباز به‌رزنجی خۆشحاڵی خۆی به دیداری  سه‌رۆك كۆمار ده‌ڕبڕی و تیشكی خسته‌سه‌ر هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و شانشینی یه كگرتووه و به هێزكردنیان له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی به‌ریتانیا، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دوپاتكرده‌وه له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن له بواری پرسه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردو وڵات‌دا .
        
        
PM:05:22:14/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2248
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت