ئه‌ركی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێم بۆ ساڵێكی دیكه درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکی سەربازەکانی لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق ساڵێک درێژدەکرێتەوە و تا 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، ده‌شڵێت: لە پێناو سەقامگیری عێراق بۆ ماویەکی درێژخایەن و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، 500 سەربازی ئەڵمانی لە عێراق جێگیر دەکرێن، بەڵام بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا پێویستی بە پەسندکردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەبێت.
" تێچووی جێگیرکردنی ئەو سەربازانە، 98.3 ملیۆن دۆلار دەبێت." حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سێ هەزار و 500 سەربازی ئەڵمانی، لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان و مالی، ئەرکی سەربازیی جیاواز ئەنجام دەدەن.
PM:07:54:13/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت