فوئاد حوسێن: بەشێکی گرووپە جیاوازەکان لەسەر سنووری عێراق ئێران لە چەک داماڵراون
حوسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق
وێستگهنیوزـ
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق له تارانهوه رایگهیاند، بهشێكی گروپه جیاوازهكان لهسهر سنووری نێوان عێراق_ ئێران له چهك داماڵراون.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە تارانەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی رایگەیاند: "بەیەکەوە گفتوگۆمان لەبارەی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوولا کرد، دەستووری عێراق بەشێوەیەکی روون ئاماژە بەوە دەکات، نابێت رێگەبدرێت بە هیچ جۆرە گرووپێک زەویی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتێکی دیکە بەکاربهێنێت".
سەبارەت بە هاوکاریی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، فوئاد حوسێن رایگەیاند: "ئەمە لە لایەنی عێراقییەوە لە بنچینەدا پشت بە دەستووری عێراق دەبەستێت و دەبێت پابەندبین پێیەوە، بۆیە پلانی ئەمنی داڕێژراوە و پێیەوە پابەند بووین و ئێستا ئێمە لە ئامانجی کۆتایی ئەو پلانەداین و بەشێکی گرووپە جیاوازەکان لە چەک داماڵراون لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران و کەمپمان بۆ پەنابەران دروستکردووە کە لەداهاتوودا دەچێتە ژێر سایەی پاراستنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران یان پاراستنی نەتەوەیی".
فوئاد حوسێن هەروەها وتیشی: "مەعقول نییە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات (عێراق و ئێران) زۆر باش بن، بەڵام لەهەمان کاتدا هەندێکجار سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڕەشەیان لێبکرێت".
PM:02:44:13/09/2023
ئهم بابهته 1664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت