له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق ئاڵای مۆر هه‌ڵكرا


وێستگه‌ نیوز-
به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ له‌ راده‌به‌ری‌ پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی عێراق ئاڵای مۆر هه‌ڵكرا.


دوای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 52 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاند، كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌ پارێزگای به‌سره‌ ئاڵای مۆر-یان به‌رزكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌و جۆره‌ دۆخانه‌دا دروستده‌بن.

زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كارمه‌نده‌كانیان له‌ به‌رزترین ئاستی وریایی له‌ مه‌ترسییه‌كان.

ئاڵاكه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تیشكی سه‌ره‌وو بنه‌وشه‌یی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تیشكه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و خانه‌ زیندووه‌كانی پێست له‌ناوده‌بات و هۆكاری شێرپه‌نجه‌ی پێسته‌.

پێشتر ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ 14 پارێزگای وڵاتدا پله‌كانی گه‌رما 50 پله‌ی سه‌دییان تێپه‌ڕاندووه‌.


PM:06:00:13/08/2023


ئه‌م بابه‌ته 10160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو