میدیا عێراقییه‌كان: گرژییه‌كی زۆر له‌ به‌سره‌ هه‌یه‌ و مه‌ترسیی پێكدادانی نێوان هێزی سه‌در و خه‌زعه‌لی ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ناوچه‌ی كه‌رمه‌ له‌ باكوری پارێزگای به‌سره‌ گروپی چه‌كداری سه‌ریا سه‌لام سه‌ربه‌ ره‌وتی سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در نمایشێكی چه‌كداریی گه‌وره‌ی كرد.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نمایشه‌كه‌وه‌ گرژییه‌كی زۆر كه‌وتوه‌ته‌ نێوان سه‌رایا سه‌لام و گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس خه‌زعه‌لی.

هه‌ر له‌ میدیاكانی عێراقه‌وه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌ ده‌كه‌ن و میدیاكان ده‌ڵێن گرژییه‌كان مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت پێكادادان له‌نێوان چه‌كدارانی موقته‌دا سه‌در و گروپه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی رووبدات.

به‌پێی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مرٍۆ یه‌كشه‌ممه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشێكی چه‌كدارییان كردوه‌ته‌سه‌ر ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌رایا سه‌لام-ی سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ ناوچه‌ی كه‌رمه‌ و ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ سه‌كرده‌كانی سه‌ریا سه‌لام له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ سه‌در له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره‌ كۆببنه‌وه‌و دواتر به‌ چه‌ند ئۆتۆبیلێك و به‌ چه‌كه‌وه‌ نمایش به‌ شه‌قامه‌كانی به‌سره‌دا بكه‌ن.


PM:10:32:18/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 4420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو