دوای بودجه، ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌بێته ئه‌وله‌ویه‌تی په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی عێراق باسی ئه‌وه ده‌كات كه چوار كێشه هۆكاری سه‌ره‌كیی گرژیی و ناكۆكیی نێوان هه‌رێم و به‌غدان و بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌قامگیریی به‌خۆیانه‌وه نابینن، ئه‌وانیش: بودجه، یاسای نه‌وت و غاز، مادده‌ی 140 و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمن... به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره؛ به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و چوار پرسه، ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كۆتاییان دێت و په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌قامگیر ده‌بن.
باسم نهغیمهش غه‌ریباوی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سرووشتییه‌كان؛ له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ی نیمچه‌فه‌رمیی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی نانه‌وه‌ی گرژیی له‌نێو ئه‌و چوار پرسه‌ی ئاماژه‌ی پێ داوه په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای نه‌وت و غاز و سامانه سرووشتییه‌كانه كه هێشتا هه‌ر ڕه‌شنووسه و هیچ گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی پێویستیی به سازان و ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و ناوه‌نده له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
غه‌ریباوی به ڕۆژنامه عێراقییه‌كه‌ی وتووه: "ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار پرسه چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌وا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراق به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی هه‌نگاوی ناوه. په‌رله‌مانی عێراق دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه و ده‌ستكردنه‌وه به دانیشتنه‌كانی وه‌رزی یاسادانانی داهاتوو ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌بات بۆ ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز، چونكه ئه‌و یاسایه یه‌كێكه له یاسا گرنگه‌كان و حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ینێرێته په‌رله‌مان".
غه‌ریباوی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕوونی كردۆته‌وه كه په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز یه‌كێكه له بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێ (المنهاج الوزاری) كه هه‌موو پێكهاته‌كانی (هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت) له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و ده‌بێت جێگیر بكرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "كێشه‌ی یاساكه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك ورده‌كاریی تێدایه لایه‌نه‌كان هێشتا له‌سه‌ری ڕێك نیین، ڕێكاره ته‌كنیكیی و هونه‌رییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كۆتاییان پێ هێنراوه له یاساكه‌دا، به‌ڵام ئه‌و ماددانه‌ی ڕه‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه هێشتا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا غه‌ریباوی ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی وه‌رزی یاسادانانی داهاتوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سرووشتییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌ردانی سه‌رۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆی ناوه‌ڕۆكی یاساكه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی سیاسیی و هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكه.
AM:10:27:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت