"جارێكی تر دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواده‌خرێت"
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه جارێكی تر دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دواده‌خرێت.
ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر داڕشتنی كۆتایی پرۆژه‌یاسای بودجه و ره‌وانه‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆوه.
به‌وته‌ی دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری كورد و ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لیژنه‌كه داوایكردووه ماوه‌ی 24 كاتژمێریان پێبدرێت تا داڕشتنی كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن.
دیلان غه‌فور وتیشی: "بڕیار درا واده‌ی رۆژێك بدرێته لیژنه‌ی دارایی بۆ ته‌واوكردنی گۆڕانكارییه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لەسەر داوای محەمەد حەلبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونەوەكەی پەرلەمان ئەمشەو ئەنجام نادرێت و دواده‌خرێت".
به‌پێی خشته‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاربوو كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2023، دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ كاتژمێر 8ی ئێواره و دواتر دواخرا بۆ كاتژمێر 10ی شه‌و و تا ئێستاش دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێنه‌كردووه.
PM:10:29:08/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت