وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بانگهێشتنامه‌یه‌كی گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی سوریا به فه‌رمی بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد تا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌باره‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی برا و ڕێگاكانی په‌ره‌پێدانیان كراوه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سڵاوی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و بانگهێشتنامه‌یه‌كی به محه‌مه‌د شیاع سودانی گه‌یاندووه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی دیمه‌شق بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسۆی زیاتری هاریكاری دووقۆڵی و هه‌ماهه‌نگی كاری هاوبه‌ش به‌ره‌و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به گرنگی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بۆ عێراق كرد، هه‌روه‌ها وابه‌سته‌یی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له‌گه‌ڵ ئاسایشی سوریا دوپاتكرده‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واو بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی سوریا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئازار و قه‌یرانه‌كانی.
له به‌رامبه‌ردا فه‌یسه‌ڵ میقداد پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاوه‌كانی عێراق و ڕۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندی نێوان برایانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر خواستی كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان، ئاڵوگۆڕی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیدان به دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران
فه‌یسه‌ڵ میقداد پێزانینی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له پشتیوانیكردنی سوریا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و میوانداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی سوریا ده‌ربڕی.
PM:05:24:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت