وهزیرێكی كابینهكهی كازمی دهستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
بە فەرمانی دادگای کەرخ له شاری بهغدا، وەزیری پێشووی بازرگانی حکومەتی عێراق دەستگیرکراوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردهوه كه عەلا جبوری، وەزیری پێشووی بازرگانی حکومەتی عێراق، بە فەرمانی دادگای کەرخ دەستگیرکراوە.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی جبوری لە مانگی 11/2022دا دهركراوهو هۆکاری دەستگیرکردنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سکاڵایەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسییەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق لەسەری تۆمارکراوە.
عەلا جبوری، لە کابینەکەی مستەفا کازمی لە ساڵانی (2020 بۆ 2022) وەزیری بازرگانی بووە.
PM:03:16:23/05/2023
ئهم بابهته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت