له رووداوێكی هاتووچۆدا له سوێره 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له قه‌زای سوێره‌ی سه‌ر به پارێزگای واسیتی ناوه‌ڕاستی عێراق، 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕووداوێكی هاتووچۆدا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاتووچۆی عێراق ده‌ڵێت: "له قه‌زای سوێره سه‌ربه پارێزگای واست ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپتیما وه‌رگه‌ڕا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه‌و كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی ڕووبارێك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق راشیگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن.
PM:08:59:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 15020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت