سێ خۆكوژ هه‌وڵیاندا دادگایه‌كی عێراق بتهقیینهوه
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق هه‌وڵێكی "تیرۆرستی"ی شكست پێهێنا كه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵی كردبوه ئامانج.
	
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد كه سێ خۆكوژ هه‌وڵیانداوه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵ بكه‌نه ئامانج، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان شكستیان به هه‌وڵه‌كه هێناوه.
	
هه‌واڵگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خۆكوژه‌كان سه‌ربه رێكخراوی داعش بون و سه‌ره‌ڕای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كه‌یان، ده‌ستگیركراون.
	
ده‌شڵێت كه به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، توانراوه پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه، خۆكوژه‌كان ده‌ستگیربكرێن پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵه‌وه.
	
        
        PM:03:50:25/01/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3360
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت