سه‌در تویتێكی له‌سه‌ر مۆندیالی قه‌ته‌ر كرد: ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌نجامی بوو
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در تویتێكی له‌سه‌ر مۆندیالی قه‌ته‌ر كرد و وتی یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌و بۆنه جیهانییه، ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سعودیه و قه‌ته‌ره.
	
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی: "جامی جیهان به كۆپییه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی كه یه‌كه‌م جاره له وڵاتێكی عه‌ره‌بی ساز ده‌كرێت، یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی نیشاندا كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی سعودیه و قه‌ته‌ره بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان، با ئه‌م جامه هۆكار بێت بۆ یه‌كڕیزیی عه‌ره‌ب و ئیسلام و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی له یه‌مه‌ن و سوریا و لوبنان و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب".
	
" ئه‌مه سه‌لماندنێكی روونه بۆ جیهان كه عه‌ره‌ب و موسڵمانان ده‌توانن جامی جیهان و رێكخستنی به‌ڕێوه‌به‌رن و ده‌توانن ئاشتی و یهكڕزیی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تی فه‌راهه‌م بكه‌ن"، سه‌در وای نوسیوه.
	
رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2022، یارییه‌كانی جامی جیهان بۆ تۆپی پێ له قه‌ته‌ر ده‌ستیپێكرد و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و بۆنه‌یه له وڵاتێكی عه‌ره‌بی ساز بكرێت، له یه‌كه‌م یاریشدا كه له یاریگای ئه‌لبه‌یت به‌ڕێوه‌چوو ، ئیكوادۆر ڕووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر بوه‌وه‌و 2-0 له سودی ئیكوادۆر كۆتاییهات.
        
        PM:11:53:20/11/2022 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3932
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت