نووسینگەی سیستانی قسەکانی نوێنەرەکەی لە ئێران لەبارەی خۆپێشاندانەکان رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی قسەکانی نوێنەرەکەی لە ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هیچ نوێنەرێکی نییە بۆ دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی.
 
پاش ئەوەی میدیاکانی ئێران دوێنێ چوارشەممە قسەیەکیان لە زاری جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری عەلی سیستانی لە ئێران بڵاوکردەوە کە، "سەرکۆنەی ناڕەزاییەکانی ئێرانی کردبوو و وتبووی، ئاژاوەکانی ئەمدواییە خەڵک نین. ئەوانە کۆمەڵێک 'لات و پووت'ن و دیار نییە لە کوێوە هاتوون و چ دوژمنێک رێنماییان دەکات."
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو قسانە، نووسینگەی عەلی سیستانی راگەیەندراوێکی کورتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سیستانی هیچ نوێنەرێکی بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی لەبارەی پرسە سیاسییەکان نییە و هەرچەشنە هەڵوێست وەرگرتنێکی سیاسی لە رێگەی نووسینگەکەیەوە دەبێت".


PM:03:49:10/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 3172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو