هۆشیار عەبدوڵا: دەرگای کردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نایاساییە
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، دەرگا کردنەوە بۆ جارێکی تر خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نایاساییە.
ئەمرۆ سێشەممە 8ی شوباتی 2022، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی پەرلەمان جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012 نیە كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵكو پێشێلكردنی یاساكەیەو ئەمەش ئابڕوچونێكی یاسایی تەواوە بۆ دەستوری عێراق.''
باسیلەوەشکردووە، ''ئامانجی ئەو خۆپاڵاوتنە تەنها دەستخستنی كاتە بۆ ئەوەی فریا بكەون هۆشیار زێباری لە دادگا ئەستۆپاك بكەن.''
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''هیچ رێزێك بۆ یاساو سیاقە دەستورییەكان نەماوە، هەموو ئەو پێشێلكاریانەش بۆ رازیكردنی شەخسێكە.''
PM:05:37:08/02/2022
ئهم بابهته 3188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت